کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی سەر بە ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان دەستی پێکرد

دووەمین کۆنفرانسی ئەنجومەنی ژنانی سەر بە ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، بە بەشداری ٥٠٠ نوێنەر، لە کانتۆنی قامیشلۆ دەستی پێکرد.

کۆنفرانسەکە بە دروشمی "بە ڕۆحی ھەڵمەتی ١٥ی ئاب، ئاستی تێکۆشانی ژنان بەرز دەکەینەوە و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین"، لە ناوەندی کولتوور و ھونەری ئارام تیگران لە شارۆچکەی ڕمێلان لە کانتۆنی قامیشلۆ بەڕێوەدەچێت .

لە کۆنفرانسەکەدا، ٥٠٠ نوێنەر لە سەرجەم ناوچە، شارۆچکە، شار و کانتۆنەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشدارن.

ھەروەھا نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی ژنان، دامەزراوەکانی ژنانی ھەرێمەکە و ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە جلوبەرگی نەتەوەیی وەک میوان بەشدارییان لە کۆنفرانسەکەدا کرد.

بەگوێرەی لێژنەی ئامادەکاری کۆنفرانسەکە، ڕاپۆرتی چالاکییەکانی ٢ ساڵی ڕابردووی ئەنجومەنی ژنان دەخوێندرێتەوە، پێداچوونەوە بە پەیڕەوی ئەنجومەنەکە دەکرێت و ھەموار دەکرێتەوە. ھاوکات ئەندامانی ئەنجومەنەکە ھەڵدەبژێردرێن.

ژ.ن