کۆنگرەی ستار یادی شەهیدانی قەرەچۆغ دەکاتەوە

مەجلیسی کۆنگرەی ستار یادی شەهیدانی قەرەچۆغ دەکاتەوە و بەڵێنی درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و بەتینکردنەوەی تێکۆشان دەدات.

مەجلیسی کۆنگرەی ستار بۆ یادی شەش ساڵەی شەهیدکردنی شەهیدانی قەرەچۆغ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:

«بەناوی مەجلیسی کۆنگرەی ستارەوە یادی شەش ساڵەی شەهیدانی قەرەچۆغ بەرز ڕادەگرین، هەروەها یادی هەموو شەهیدانی بزووتنەوەی ئازادی دەکەینەوە و سەری ڕێز دادەنەوێنین. ئەم شەهیدانە لە ٢٥-٤-٢٠١٧، لە بەرئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا شەهیدبوون. بەدەستی ئەو دەوڵەتە فاشیستەی نایەوێت سیستەمێک بۆ گەلانی ناوچەکە هەبیت و گەلان خۆیان بەڕێوە ببەن، بۆیە هێرشیان دەکاتە سەر. بۆیە بەردەوام پەنا دەباتە بەر شەڕ و پێکدادان و هێرشی دڕندانە و بەکار‌هێنانی چەکی کیمایی قەدەغەکراو. بەڵام ئەم سیاسەتی کۆمەڵکوژییە گەیشتۆتە بنبەست، بۆیە هێرش دەکاتە سەر تەواوی کوردستان و بەتایبەت هێرشەکان بۆ سەر تەواوی ڕۆژئاوا، ڕۆژانە هەڵدەستێت بە کوشتن و ڕفاندن و ئەشکەنجە و کۆمەڵکوژی و وێرانکردنی سرووشت و بەئامانجگرتنی ژێرخانی ناوچەکە.

دووبارە یادی شەهیدان دەکەین و سەری ڕێزیان بۆ دادەنەوێنین، بەڵێن بێت درێژە بە ڕێگەی شەهیدان دەدەین، ئێمە قەرزاری شەهیدانین بەتایبەت شەهیدانی ڕیزی ژنانی ئازادی پێشەنگ. تێکۆشان بەتینتر دەکەینەوە تا بەدیهاتنی سەرکەوتن و ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان. هەروەها پشتگیری دەسپێشخەریی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەکەین پەیوەست بە چارەسەر قەیرانی سوریا و پاڵپشت دەبین بۆ هەڵبژاردنەکانی باکوری کوردستان و تورکیا».

ف.ق