کەتەلۆنیا کار بۆ بە فەرمیی ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا دەکات
لە هەرێمی کەتەلۆنیا، بەمەبەستی بە فەرمیی ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێشنیارنامەیەک ئاڕاستەی پەرلەمان کرا.
لە هەرێمی کەتەلۆنیا، بەمەبەستی بە فەرمیی ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێشنیارنامەیەک ئاڕاستەی پەرلەمان کرا.
لە نۆیەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستاندا، بە مەبەستی بە فەرمی ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێشنیارنامەیەک ئاڕاستەی پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیای سەر بە ئیسپانیا کرا.
حکومەتی کەتەلۆنیا پێکدێت لە حزبەکانی چەپی کۆماریی و یەکێتیی بۆ کەتەلۆنیا، CUPیش کە لەدەرەوەی حکومەتە، پشتگیریی پێشنیارنامەکە دەکات، هەروەها، ئەن کۆمو پۆدێم و پۆدەمۆس، وەکو هاوپەیمانییەکی چەپی ئۆپۆزسیۆن، پشتگیریی دەکەن.
ئەمە دوای ئەوەدێت، کە ماوەی سێ ڕۆژە، هەڵمەتێکی بەرفراوان بۆ بە فەرمیی ناساندنی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیپێکردووە.
ف.ق