لە ٢ـەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دلارا، ڕۆناهی و کۆبانێ-دا بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە درا
لەسەر گۆڕی شەهیدان دلارا، ڕۆناهی و کۆبانێ-دا، بەڵێنی بەرخۆدان و تۆڵەسەندنەوە درا.
لەسەر گۆڕی شەهیدان دلارا، ڕۆناهی و کۆبانێ-دا، بەڵێنی بەرخۆدان و تۆڵەسەندنەوە درا.
هەرسێ ژنە بەرخۆەدێر ڕۆناهی کۆبانی (ڕۆدین عەبدولقادر محەمەد)، دلارا حەڵەب (رانیە هەنان) و کۆبانێ (جیهان نیدال عەلی) لە هێرشێکی درۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید بوون.
ئەمڕۆ هەر سێ ژنە شۆڕشگێرەکە لە ٢ـەمین ساڵوەگەری شەهیدبوونیاندا لەسەر گۆڕەکانیان یادیان کرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن، مزگین خەلیل جێگری ئەنجوومەنی کانتۆنی فورات قسەی کرد و بەڵێنی بەردەوامی دانی بە ڕێبازی شەهیداندا و وتی: "شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنان درێژە بە هێڵی ئازادی خۆی دەدات، ئیرادەی ژنان لە هەموو لایکەوە بۆ دەسەڵات ترسێکە، هەر بۆیە دەوڵەتی تورک لە دەستکەوتە مێژووییەکانی ژنان دەترسێ و ژنانی تێکۆشەر دەکاتە ئامانج، ئێمەیش بەڵێن بە شەهیدانمان دەدەین کە لەسەر هێڵی ئازادی ژنان و تۆڵەسەندنەوەیان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان."
پاشان دروشمی وەفاداریی بۆ شەهیدان بەرزکرایەوە.