لە باب و عەزاز ٣ چەتە کوژران

لە ئەنجامی چالاکیەکانی هێزەکانی رزگاری عەفریندا لە هەریمەکانی باب و عەزازدا ٣ چەتەی سەر بە داگیرکەری تورک کوژران و ٣ چەتەش بریندار بوون. ئۆتۆمبێڵێکی داگیرکەرانیش تێکشکێنرا.

هێزەکانی رزگاری عەفرین لەبارەی چالاکی ٢٦ و ٢٨ی حوزەیراندا لە باب و عەزاز راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

" سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، هەموو رۆژێک لە هەرێمەکە هێرشی دڕندانە ئەنجام دەدەن. گەلەکەمان کە دوای داگیرکردنی شاری عەفرین بە ناچاری کۆچبەر بوون، لە کۆچبەریدا دەبنە ئامانجی هێرشی داگیرکەران. لەگەڵ هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر هەرێمەکە، هێرشەکانیش زیادیان کردووە. ئێمە وەک هێزەکانی رزگاری عەفرین، وەک پارێزەری گەلەکەمان، هێرشەکانی داگیرکەران یەک بە یەک بێکاریگەر دەکەین و گورزی قورس لە داگیرکەران دەدەین. لەم چوارچێوەیەدا لە ٢٦ و ٢٨ی حوزەیراندا لە باب و عەزاز گورزی گەورە لە داگیرکەران درا.

لە رۆژی ٢٦ی حوزەیراندا، لە هەرێمی باب، کاروانێکی چەتەکانی سەر بە گروپی ئەحرار شام کرانە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ ئۆتۆمبێڵی چەتەکان تێکشکێنران. ٢ چەتە کوژران و ٣ چەتە بریندار بوون.

٢٨ی حوزەیران، لە هەرێمی عەزاز، کاتێک گروپێک چەتە ئامادەکاری هێرشیان دەکرد، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا."

ف.ق