لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا گەل بەبۆنەی جەژنەوە سەردانی گۆڕستانی شەهیدەکانی کرد

لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا بە هەزاران کەس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی گۆڕستانی شەهیدەکانیان کرد.

دانیشتووانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە یەکەم رۆژی جەژندا سەردانی گۆڕستانی شەهیدانیان کرد.

گەل سەردانی گۆڕستانەکانی شەهیدانی، شەهید خەبات دێرک، شەهید دڵشێر، شەهید دەلیل سارۆخان، شەهید ئیسماعیل، شەهید دژوار، شەهید رۆستەم جوودی، شەهید دیجلە، شەهیدان لە تەل تەمر، رەقا، دێرەزۆر، شەداد، تەبقا و شەهبایان کرد.

خانەوادەکان گوڵیان لەسەر گۆڕی شەهیدان دانا و هەندیکیشیان موم و مەشخەڵیان داگیرساند. هەروەها نوقڵیان بەسەر منداڵاندا دابەش کرد.

ف.ق