لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ پەکەکە زیاتر لە ملیۆنێک و نیو واژۆ کۆکراونەتەوە

فەرزەندە مونزور ئەندامی دەستپێشخەری ' ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان' رایگەیاند، لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پەکەکە، ملیۆنێک و ٥٢٢ هەزار و ٢٣٧ واژۆ کۆکراونەتەوە.

بۆ ئەوەی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆری ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا دەربهێنرێت، دەستپێشخەری دادپەروەری نێودەوڵەتی بۆ کورد، ١٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ دەستی بە کەمپەینێک کرد.

پەرلەمانتاران، ئەکادیمی، نوسەران، ڕۆشنبیران و چالاکوانان، بە گشتی لە ٣٠ وڵات زیاتر لە هەزار کەس پێشەنگایەتی کەمپەینەکەیان کرد. ١٠٠٣ کەس ئیمزایان لەژێر کەمپەینی ' پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت'دا کرد.

دەستپێشخەری گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریش لە ١٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە بەشداری لە کەمپەینەکە کرد.

' پەکەکە ئەو بزووتنەوەیە کە تیرۆری لەناوبردووە'

فەرزەندە مونزور ئەندامی دەستپێشخەری ' ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان' لەبارەی داتاکانی کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورای (ANF) قسەی کرد.

مونزور وتی، "ئەو کەسایەتیانەی کە بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کردووە، زانییان کە هیشتنەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆردا نادادپەروەری و زوڵمە. بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا زۆر راستی ئاشکرا بوون. یەکێک لەوانەش رووداوەکەی ئۆلف پاڵمێ بوو. زانرا کە هیچ پەیوەندیەکی پەکەکە بە کوشتنی ئۆلف پاڵمێ نییە. وەک دیکە پەکەکە لە ساڵی ٢٠١٤دا لەدژی هێرشەکانی داعش هەم لە عێراق هەم لە سوریا ڕۆڵێکی گەورەی بینی و بە باجێکی قورس داعش کە لە هەموو جێگەیەک تیرۆری دەکرد، لەناوبرد. بەم شێوەیە گەلانی عەرەب، کوردم سوریانی، ئاشوری و ئەرمەنی لە کۆمەڵکوژی داعش رزگار کرد. ئەو کەسایەتیانەی کە کەمپەینەکەیان بەڕێوەبرد، بینیان کە بە ملیۆنان کەس لە دەوری پەکەکەن."

بۆ ئازادی گەلان شەهیدیاندا

فەرزەندە مونزور لەبارەی بەشداری گەلی سوریا لە کەمپەینەکەدا وتی، " وەک گەلی سوریا بڕیارمانداوە کە جێی خۆمان لەنێو کەمپەینەکەدا بگرین. لەبەرئەوەی پەکەکە هەم لە رۆژئاوا و هەم لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕۆڵێکی گەورەی بینی. بۆ ئازادی گەلان بە سەدان هەزار شەهید و برینداری داوە. گەلەمان دەزانێت کە پەکەکە ئازادیپارێزە، کوردستانیە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیە و بۆ مرۆڤایەتی تیدەکۆشێت. بەم شێوەیە گەلانی عەرەب، کورد، سوریانی، ئەرمەن، تورمەن، چەرکەز و ئاشوری دەستپێشخەەری گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریایان دروست کرد. هەروەها ڕێکخستنێکی کۆمەڵایەتی مەدەنی بەشداری لە کەمپەینەکەدا کرد."

'گەلی عەرەب لە ئاستێکی بەرزدا بەشداری کرد'

مونزور وتی، " دەستپێشخەری گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە گوند و شارەکان، لەنێو پارتە سیاسیەکان و دەزگا کۆمەڵایەتیە مەدەنیەکاندا ڕۆڵێکی گەورەیان بینی. کارێکی ئەرێنی بەڕێوەبرا. ئێمە ئەو ئامانجانەمان تێپەڕاند کە هەوڵمان بۆی دەدا. بەڵام کەمپەینەکە بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر پشتگیریەکی زۆری بە دەستهێنا. گەل بە خۆشەویستیەکی گەورە خاوەنداری لە کەمپەینەکە کرد. گەل هەمووی بەشداری لە کەمپەینەکەدا کرد، بەڵام بەشداریکردنی گەلی عەرەب لە ئاستێکی بەرزدا بوو. ئەمەش مۆڕاڵی بە ئێمە بەخشی و ئێمەی خۆشحاڵ کرد."

مونزور رایگەیاند، ٨٠٪ی کەمپەینەکە تەواو بووە، ئامانج کۆکردنەوەی ملیۆنێک واژۆ بوو، بەڵام واژۆی زیاتر کۆکرانەوە.

فەرزەندە مونزور بە پێی شارەکان ئەم ئامارەی بڵاوکردەوە.

کانتۆنی جزیر

٨٢٠ هەزار و ١٣٠ واژۆ

قامشلۆ ٢٥٠ هەزار، عامودێ ٢٥ هەزار، تربەسپی ٣٢ هەزار ٨٩٠، چلئاغا ١٦ هەزار و ٢٠٤، گرکێلەگێ ٢٥ هەزار، دێرک ٢٥ هەزار، تەل حەمیس ٥٧ هەزار و ٣٤٠، تەل کۆچەر ٢٨ هەزار، تەل بەراک ٢٢ هەزار واژۆ.

کانتۆنی حەسەکە

٣٣٨ هەزار و ٦١٦ واژۆ

حەسەکە ٢١٨ هەزار و ١٦٥، دربێسی ٣٠ هەزار، تەل تەمر ٢١ هەزار و ٨٦٦، شەداد ٢٩ هەزار و ٥٢٠، ئەریشا ٤ هەزار و ٥٠، هۆڵ ٩ هەزار و ٩٠، زرگان ٢٥ هەزار، کامپ ٩ هەزار واژۆ.

حەلەب

٥٢ هەزار و ٢١٥ واژۆ

کۆبانێ

٧٧ هەزار واژۆ

شەهبا

٤٥ هەزار واژۆ

رەقا

١٠٠ هەزار واژۆ

تەبقا

١٦٠ هەزار واژۆ

منبج

٢٠٠ هەزار واژۆ

دێرەزۆر

٢٠ هەزار واژۆ

تەڤدەم

٣٠ هەزار واژۆ

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

١٧ هەزار و ٨٩٢ واژۆ

ف.ق