لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گەل چوونە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان
بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بە هەزاران کەس لە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چوونە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان.
بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە، بە هەزاران کەس لە گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چوونە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان.
گەلانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا جەژنی ڕەمەزانیان بە سەردانی پاکڕەوانانی ئازادی دەستی پێکرد. لە بەرەبەیانیدا لە شارەکانی دێرک، تل کۆچەر، تل حەمیس، تل براک، تربەسیپی، قامیشلۆ، عامودێ، دربێسییە، تل تەمر، حەسەکە، شەداد، هۆڵ، دێرەزۆر، ڕەقە، تەبقە، منبج، کۆبانێ، عەفرین-شەهبا، گەڕەکەکانی شیخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەڵەب گەلان چوونە سەردانی پاکڕەوانانی ئازادیی.
بنەماڵەی شەهیدان، کەمئەندامانی شۆڕش وبەڕێوەبەرانی حیزب و ڕێکخراوەکان و بە هەزاران کەس چوونە سەردانی گۆڕی شەهیدان و گوڵیان لەسەر مەزاریان دانا و نزایان کرد. هەروەها لە بەردەم پاکڕەوانگاکان(گۆڕستان) شیرینەمەنی جەژن دابەشکرا.