لە باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا ٤ی نیسان بە چالاکی جیاواز پیرۆزکرا

لە قامشلۆ و کۆبانێ بەبۆنەی رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، چالاکی جیاواز ئەنجامدران.

٧٤مین رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بە چالاکی جیاواز پیرۆز دەکرێت. ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی شاری قامشلۆ ئاهەنگێکی بەم بۆنەیەوە ساز کرد. ئاهەنگەکە لە هۆڵی عەفرین ئەنجامدرا.

لە ئاهەنگەکەدا ئاییدە خەلیل دایکی شەهید ئۆرهان بەشداری کرد و رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد.

دواتر گروپی موزیکی شاروچکەی گرباوی و هونەرمەند دانیش بۆتان گۆرانیان وت.

لە ئاهەنگەکەدا شیرینی بەسەر منداڵاندا دابەشکرا و منداڵان هەڵپەڕین.

ئاهەنگەکە بە دروشمی ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' کۆتایی هات.

دێرک

لە ناوچەی دێری کانتۆنی قامشلۆ بە بەشداری دەیان منداڵی شەهیدان و خانەوادەکانیان ئاهەنگێک لە ناوەندی کەلتوری و هونەری دیجلە سازکرا.

لە ئاهەنگەکەدا جەواهیر عوسمان ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی قامشلۆ قسەی کرد و رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد.

جەواهیر عوسمان وتی، " رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان گرنگیەکی گەورەی بە منداڵی شەهیدان داوە و ئەوانی وەک میراسی شەهیدانی ئازادی و ئاشتی لەقەڵەمداوە."

جەواهیر عوسمان راشیگەیاند، منداڵی شەهیدان ئاییندەی شۆڕشی باکور و رۆژهەڵاتی سوریان.

دواتر گروپی منداڵانی ناوەندی دیجلە گۆرانیان وت. لە ئاهەنگەکەدا ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان دیاریان پێشکەشی منداڵان کرد.

تەل حەمیس

لە ناوەندی کەلتوری و هونەری تەل حەمیسی کانتۆنی قامشلۆ ئاهەنگێک بۆ منداڵان و خانەوادەی شەهیدان ئەنجامدرا.

لە ئاهەنگەکەدا گروپی دەهای شاروچەکی جەزا و گروپی حەسالای ناوەندی کەلتوری تەل حەمیس هونەری هەڵپەڕکێیان پێشکەش کرد.

لە کۆتاییدا ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان شیرینیان بەسەر منداڵاندا دابەش کرد.

کۆبانێ

لە کۆبانێش بە هەمان ئامانج چالاکی ئەنجامدرا.

بەڕێوەبەرایەتی ژینگەی هەرێمی فورات و ئەندامانی دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فورات، هەزار و ١٠٠ نەمامیان لە گردی گوندی میناسی رۆژئاوای کۆبانێ چاند.

هەروەها یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی فورات، یاریەکی تۆپی پێی لەنێوان تیمی ژنانی گەنجی زانکۆی کۆبانێ و تیمی رۆشین ئەنجامدا.

فریاڵ تەمێ وتەبێژی یەکێتی ژنانی گەنجی هەرێمی فورات قسەی کرد و وتی، " زۆر چالاکیمان بەم بۆنەیەوە ئەنجامداوە و رۆژبوونی رێبەرتی رۆژبوونی ژنانە."

ف.ق