دێرک
لەشاری دێرک بە دەسپێشخەری کۆمیتەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار ڕیزە سمینارێک بەریوەچوو.
سمینارەکان لە گەڕەکی ناو بازاڕ، تەجنید و شەهید خەبات بەڕێوەچوو، بە دەیان ئەندامی کۆنگرەی ستار و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی مەدەنی بەشداری سمینارەکان بوون.
شادی یوسف ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری ناوچەی دێرک سمینارەکەی پیشکەشکرد و دەستنیشانیکرد کە شەهید ساکینە جانسز لەو ژنانە بوو کە هاوسەنگی درووستکرد و بەها پیرۆزەکانی پاراست.
شادی یوسف ئاماژەی بە بەرخۆدانی شەهید سارا لە بەندیخانەی ئامەد کرد و وتی، " شەهید ساکینە لە ژنانی پێشەنگ بوو کە پیشەنگایەتی چالاکی زیندانی ئامەدی کرد."
گێرکێلەگێ
کۆنگرەی ستاری شارۆچکەی گێرکێلەگێ-ی کانتۆنی قامیشلوو بە مەراسیمێک یادی هەر ٣ژنە شۆرشگێڕی کوردی کردەوە. بە دەیان هاووڵاتی گوندەوارەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.
سەمیرا یوسف ئەندامی بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری ناوچەی گێرکێلەگێ قسەیکرد و وتی، " ئێمە هێزی خۆمان لە هزری هەر سێ ژنە تێکۆشەر دەگرین کە ژیانی خۆیان بۆ ئازادی ژنان فیداکرد. هەر سێ تێکۆشەر بەهەزاران ژنیان لە دەستی بیرۆکەی زۆرداری ڕزگار کرد و بوونە پیشەنگی کۆمەڵگە."
چل ئاغا
لە ناوچەی چل ئاغاش کۆنگرەی ستار بۆ هەمان ئامانج سمینارێکی ڕێکخست. بەدەیان دانیشووی ناوچەکە لە پێکهاتەی کورد، عەرەب و سریان بەشداری سمینارەکە بوون کە لە ناوەندی چاندی هەرێمی ئیناش بەرێوەچوو.
لە سمینارەکەدا ئەندامی کۆنگرەی ستار شیرین حەسەکە قسەیکرد و دەستنیشانیکرد کە شەهید ساکینە نموونەی هەرە ڕاستی هاوژیانی ئازاد و داکۆکیکاری مافی گەلی کورد بوو. شیرین وتی، " شەهید ساکینە سەرەڕای گیران و ئەو تاوانەی کە لە بەندیخانە لە دژی ئەنجامدرا، وازی لە تێکۆشانی ئازدی و تەڤگەرەکەی نەهێنا و بووە نموونە بۆ ژنان و گەلی کوردستان، و هاتا گەییشتن بە ئاستی شەهادەت درێژەی بەخەبات دا."
لە کۆتایی سمینارەکەدا لەسەر تێکۆشانی ساکینا جانسز سینەفیزیۆنێک نمایش کرا.
ک-ش