لە بۆردومانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر زرگان ١ کەس کوژرا و ٤ کەس برینداربوون

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی زرگانی لە باکوری ڕۆژئاوای کانتۆنی حەسەکە بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا سەربازێکی حکومەتی دیمەشق کوژرا و ٤ کەس بریندار بوون، کە ٢ کەسیان منداڵن.

دەوڵەتی داگیرکەر لە کاتژمێرەکانی سەر لە بەیانیی ئەمڕۆوە ناوەندی زرگان و ناوچەکانی باکووری زرگان بە چڕی بۆردومان کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان و نەخۆشخانەکە، لەو هێرشەدا سەربازێکی دیمەشق کوژراوە و ٤ی دیکەش برینداربوون، کە ٢ کەسیان منداڵن.

بریندارەکان گەیەندرانە نەخۆشخانەی شەهید خەبات لە شاری دربسیە.

ناوی ئەو سەربازەی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لەو هێرشەدا کوژراوە مەحمود غەریبە.

ناوی بریندارەکانیش ئەمانەن: محەمەد قاسم (٢٠) و موئەید عەبدوڵڵا (٣٢) و محەمەد موئەید عەبدوڵڵا (٧) و تەیسیر موئەید عەبدوڵڵا (٥).

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەستمان گەیشتوون، هەر دوو منداڵە بریندارەکە و باوکیان گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید ساریا لە حەسەکە.

ژ.ت