لە چلاغا خولی فێربوونی زمان بۆ مناڵی شەهیدان کرایەوە

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شارۆچکەی چلاغا لە کانتۆنی قامیشلۆ خولێکی بەهێزکردنی زمانەکانی بۆ مناڵی شەهیدان کردەوە.

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شارۆچکەی چلاغا خولی فێربوونی کردەوە بۆ مناڵی شەهیدان (٣ بۆ ١٣ ساڵ)، بۆ فێربوونی زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئینگلیزی، بۆ ئەم مەبەستە ناوی نزیکەی ٤٥ مناڵ تۆمارکرا.

خولەکە لە قوتابخانەی ڕەسافەی باکووری چلاغا کرایەوە، بڕیارە مانگێک بخایەنێت.

کەسوکاری مناڵەکان و ئەندامانی دامەزراوە و مەجلیسە مەدەنییەکان و مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان بەشداری کردنەوەی خولەکە بوون.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە چلاغا لینا یوسف، بە وتەیەک بە خێرهاتنی هەمووانی کرد.

ئاماژەی بەوە کرد، خولەکە لەپێناو بەهێزکردنی توانای مناڵانە لە فێربوونی زمان.

لە پەراوێزی چالاکییەکەدا، ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شارۆچکەی چلاغا، فایز ئیبراهیم، ڕوونی کردەوە، ئەم خولە مانگێک دەخایەنێت، مناڵەکان دابەشدەکرێن بۆ ٥ بەش بەگوێرەی تەمەنیان، مامۆستاکان فێری زمانەکانیان بکەن و پەرە بە تواناکانیان بدەن.