لە چلاغا یادی شەهیدان بەرزڕاگیرا

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شارۆچکەی چلاغای سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ یادی ٣٦ شەهید دەکاتەوە کە لە مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئادار و نیسان و ئایار، لە شوێن و ساڵی جیاوازدا شەهیدبوون.

ئەمڕۆ، مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شارۆچکەی چلاغا لە ناوەندی چاندی شارۆچکەکە، مەراسیمی یادکردنەوەی ٣٦ شەهیدی ڕێکخست، لە شەهیدەکانی هەپەگە و یەپەگە و یەپەژە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

گەلی شارۆچکەکە و دەوروبەری، ئەندامانی دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامانی پەیەدە و کۆنگرەی ستار و کەسوکاری شەهیدان و نوێنەرانی دامەزراوە سەربازییەکان بەشداری مەراسیمەکە بوون.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، کەسوکاری شەهیدان مۆمیان لەبەردەم وێنەی کوڕ و کچەکانیان داگیرساند.

لە مەراسیمەکەدا ناسنامەی ٣٦ شەهیدەکە خوێنرایەوە، پاشان ئەندامی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە هەرێمی جەزیرە، ئەحمەد عیسا، بە وتارێک یادی شەهیدانی ئازادی کردەوە، ئاماژەی کرد بە فیداکاری و ڕۆڵی شەهیدان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

عیسا جەختی کردەوە لەسەر پاراستنی دەسکەوتەکانی شەهیدان لەڕێگەی یەکخستنەوەی ڕیزەکان بەگوێرەی هێڵی نەتەوەی دیموکراتیک کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشنیاری دەکات. بەڵێنی دووپاتکردەوە بۆ درێژەدان بە تێکۆشان لەسەر ڕێگەی شەهیدان تا بەدیهاتنی ئامانجەکانیان.

بە گوتنەوەی درووشمی «شەهید نامرن»، مەراسیمەکە کۆتایی هات.

ف.ق