لە دێرک بۆ ٩٦ شەهید رێورەسمی یادکردنەوە ئەنجامدرا

بە بەشداری دەیان هاوڵاتی دێرک بۆ ٩٦ شەهید کە شەهیدانی مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازارن و لە ناوچە جیاوازەکان شەهید بوون، رێورەسم ئەنجامدرا و بەڵێنی وابەستەبوون بە ڕێگەی شەهیداندرا.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی دێرک رێورەسمێکی بۆ ٩٦ شەهیدی مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات و ئازار ئەنجامدا کە لە چیاکانی کوردستان و لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوون.

رێوسرەمەکە لە ناوەندی کەلتوری دیجلە لە دێرک ئەنجامدرا و دواتر لەبارەی قسەکانی ڕیبەرتی لەبارەی شەهیدان، بەڵگەفلمێک پیشاندرا. دواتر عەلی ئۆریان ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی دێرک قسەی کرد و وتی، " یادکردنەوەی شەهیدان نوێکردنی بەڵێنی بەردەوامیدان بە ڕێچکەیان و پاراستنی دەستکەوتەکانە کە لە سایەی ئەوان بەدیهاتوون."

روبار دێرک ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیش قسەی کرد و وتی، " ئێمە لە ٥٠مین ساڵیادی شکۆمەندی، تێکۆشان، ئازادی و بەهاکانی گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستداین، ئێمە لە ٥٠مین ساڵی نەورۆز، دیموکراسی، برایەتی گەلان، ژیانی ئاشتیانە و فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیکین کە یەکێتی گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریای دروست کردووە."

روبار دێرک باسی ئەوەشی کرد کە لە کەسایەتی شەهید عەگید دا، هەموو شەهیدانی مەشغەلی ئازادی بەبیردەهێننەوە.

مەحمود ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانیش ناسنامەی شەهیدانی خوێندەوە و باوەڕنامەی شەهیدانی رادەستی خانەوادەکانیان کرد.

ف.ق