لە دێرک و کۆبانێ پیلانگێڕیی شەرمەزارکرا
پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی دێرک و کۆبانێ لە ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا.
پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شارەکانی دێرک و کۆبانێ لە ڕۆژئاوا شەرمەزارکرا.
لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بەردەوامە.
دێرک
مەجلیسی شاری دێرک بەبۆنەی ١٥ ی شوباتەوە ساڵیادی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، کۆبوونەوەیەکی لە یاریگای کۆرنیش ئەنجامدا و سەدانی دانیشتووی شار و گوندەکانی دێرک و هەرێمی کۆچەرات بەشداربوون.
ئەندامی مەجلیسی دێرک ڕوبار عەلی لە چالاکییەکەدا ڕایگەیاند گەلی کورد قەرزاری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، تیشکی خستەسەر چالاکیە فیداکارییەکان بە درووشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات" و گوتی: "سەدان کچ و کوڕی کورد بۆ لەناوبردنی پلانی دەوڵەتی تورک دژی گەلی کوەرد ئاگریان لە جەستەیان بەردا". داوای لە گەل کرد بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان تێکۆشان بەهێزتر بکەن.
کۆبانێ
بۆ هەمان مەبەست هێزەکانی پاراستنی جڤاکی (هەپەجە) و کۆنگرەی ستار لە ناوچەی شێرانی کانتۆنی فورات خێوەتیان دانا.
بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستاری شێران، لوتفیە مەحمود پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی شەرمەزار کرد و گوتی: "بەم پیلانگێڕییە ویستیان ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ لەنێو گەلدا بڵاو نەبێتەوە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ خاوەن فیکر و ڕەنجێکی مەزنە لەناو ڕۆژئاوادا".
بەڕێوەبەری مەجلیسی ناوچەی شێران خەلیل مستەفا ڕایگەیاند ئەم پیلانگێڕییە قێزەونە بەدەستی دەوڵەتە نێونەتەوەییەکان ئەنجامدرا، دووپاتی کردەوە هەردەم تێکۆشان مەزن دەکەن بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.