گەلی قامیشلۆ یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرهاد دێرک (حوسێن شبلی)، جێگری هاوسەرۆکی مەجلیسی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریان بەرزڕاگرت، کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورک لە ١٧ ی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوو لە باشوری کوردستان شەهیدبوو.
مەراسیمەکە لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی شەهید خەبات دێرک لە شاری دێرک سەر بە کانتۆنی قامیشلۆ بەڕێوەچوو. بنەماڵەی شەهید فەرهاد و نوێنەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و دامەزراوە و مەجلیسە مەدەنییەکانی قامیشلۆ و گەلی قامیشلۆ بەشداری مەراسیمەکە بوون.
بەشداربووان وێنەی شەهید و گوڵیان لەسەر گۆڕەکەی دانا.