لە دێرەزۆر ٤ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران
لە گوندێکی دێرەزۆر لەدژی خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هێرشێک ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٤ سەرباز کوژران و ٢ سەربازیش بریندار بوون.
لە گوندێکی دێرەزۆر لەدژی خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق هێرشێک ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا ٤ سەرباز کوژران و ٢ سەربازیش بریندار بوون.
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەدژی خاڵێکی هێزەکانی حکومەتی دیمەشق لە گوندی بەقرەسای ژێرینی دێرەزۆر، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە هێرشێک ئەنجامدراوە. لە هێرشەکەدا ٤ ئەندامی لقی '٢١٧'ی هەواڵگری سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژراون کە یەکێکیان فەرماندەیە. ٢ سەربازیش بریندار بوون.
سەرلەبەیانی دوێنیش لە دەروازەی شاروچەکی جدێد بەگەرای رۆژهەڵاتی دێرەزۆریش تەرمی دوو ئەندامی ' گروپی قاتەرجی' سەر بە حکومەتی دیمەشق دۆزرانەوە کە خەڵکی شاروچکەی بولەیل بوون و نازانرێت کێ هێرشەکەی ئەنجامداوە.
ف.ق