لە دەورووبەری عەین عیسا شەڕێکی قورس بەڕێوەدەچێت
هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی سەیدا لە عەین عیسا و لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە شکستی پێهێنرا. شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانیان تێکشکاند.
هێرشی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی سەیدا لە عەین عیسا و لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە شکستی پێهێنرا. شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکانیان تێکشکاند.
چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵیاندا هێرش بکەنە سەر گوندی سەیدا لە ناوچەى عەین عیسا و داگیری بکەن.
شەڕڤانان بەرەنگاری هێرشی چەتەکان بوونەوە و لە نێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و شەڕڤانانی قەسەدە شەڕ روویدا. لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی چەتەکان تێکشکێنرا و هێرشی چەتەکان بۆ داگیرکردنی گوندی سەیدا شکستی پێهێنرا.
هاوکات لە دەورووبەری ناوچەی عەین عیسادا شەڕێک قورس لە نێوان شەڕڤانان و چەتەکانی دەوڵەتی تورک دا بەردەوامیی هەیە.
ژ.ت