لە دەیرەزۆر بەبۆنەی ٤ی نیسانەوە ٤٥٠ نەمام چێنرا
بە درووشـمی «لەدایکبوونی ڕێبەر، سەرهەڵدانی ژیانێکی ئازادە»، دانیشتووانی دەیرەزۆر ئاهەنگیان گێڕا و ٤٥٠ نەمامیان ناشت.
بە درووشـمی «لەدایکبوونی ڕێبەر، سەرهەڵدانی ژیانێکی ئازادە»، دانیشتووانی دەیرەزۆر ئاهەنگیان گێڕا و ٤٥٠ نەمامیان ناشت.
بەبۆنەی ٧٤ ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانەوە، ئەنجوومەنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات، ئەمڕۆ لەسەر مەزارگەی شەهیدانی شارۆچکەی ئەبو حەمام و بە بەشداری دەیان کەس لە دانیشتووان و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنییەکان، زیاتر لە ٣٠٠ نەمامیان لە جۆری زەیتون و هەنار و سنەوبەر چاند.
هەر بەم بۆنەیەوە، لە دەیرەزۆری ڕۆژئاوا، دانیشتووان ١٥٠ نەمامیان لە گۆڕەپانی وەرزشی ئیتیحاد چاند.
چاندنی نەمامەکان لەژێر درووشمی «لەدایکبوونی ڕێبەر، سەرهەڵدانی ژیانێکی ئازادە» ئەنجامدرا.