لە دەیرەزۆر داعش ٣ شوانی ڕفاند

بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چەتەکانی داعش لە گوندەواری دەیرەزۆر ٣ شوان دەڕفێنن و ٤٠٠ سەر پەز دەدزن و تراکتۆرێک دەسوتێنن.

بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، چەتەکانی داعش ٣ شوان دەڕفێنن و نزیکەی ٤٠٠ سەر پەز دەدزن، هەروەها تراکتۆرێک دەسوتێنن، لە دەوروبەری گوندی مەعدان عەتیق لە گونداوەری دەیرەزۆری ڕۆژئاوای ژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشق.

چەتەکان بەرەو جێیەکی نادیار هەڵهاتن، ئەم هەوڵە لە چوارچێوەی چالاکی چەتەکانی داعش دێت لە هەرێمەکانی ژێردەستی هێزەکانی دیمەشق.

لە ١٦ ی نیسان، لە هێرشی چەتەکانی داعش لە شارۆچکەی بەقرەس لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر، ٤ شوان کوژران و ٢ شوانی تر ڕفێنران لەکاتی لەوەڕاندنی پەزەکانیان، هەروەها هەموو پەزەکانیان دزی.