لە دەیرەزۆر گۆشەگیری شەرمەزارکرا

گەلی دەیرەزۆر هەڕەشەکانی ئیدارەی زیندانی ئیمراڵی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان شەرمەزار دەکەن.

دەیان کەس لە گوندەواری دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات و شێخ و ڕیش‌سپییەکان و ئەندامانی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان و ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج، لەبەردەم مەجلیسی هەرێمی ڕۆژهەڵاتی دەیرەزۆر گردبوونەوە.

ئەندامی مەجلیسی هەرێمی ڕۆژهەڵات، عەبدولقەهار عەبد، ڕاگەیاندراوەکەی خوێندەوە و گوتی: "بۆ دەوڵەتانی جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە یاساییەکان کە داوای ئازادی و دیموکراسی و دادپەروەری و یەکسانی دەکەن، بەناوی گەلی دەیرەزۆر بەگشتی و گەلی هەرێمی ڕۆژهەڵات بەتایبەت، ئەمڕۆ ئەم گردبوونەوەیە ئەنجام دەدەین و تورکیا بەرپرسیار دەکەین لە تەندروستی و سەلامەتی ڕێبەر و بیرمەندی ئەنتەرناسیۆنال عەبدوڵا ئۆجالان".

گەلی گوندەواری دەیرەزۆری ڕۆژهەڵات دووپاتی دەکەنەوە: "بێدەنگ نابین بەرامبەر ئەو کارانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەرهەق بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامی دەدات".

ڕاگەیاندراوەکە جەختی کردەوە، پێویاستە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەوڵەتانی جیهان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ ئازادکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دەڵێن: "یەکێتی ئەوروپا و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپی و نەتەوە یەکگرتووەکان، بە بەرپرسیار دەزانن لە ڕەوشی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان".

ڕوونی دەکەنەوە: "ئێمە دڵنیاین، فاشیزمی تورک نوێنەرایەتی تیرۆرە لە هەرێمەکە، هەموو بانگەواز و بڕیار و پەیماننامەکانی مافی مرۆڤ پشتگوێ دەخات، تاوەکو ببێتە پارێزەری تیرۆری هزری و ئایدۆلۆژی".

هەروەها دووپاتی دەکەنەوە: "دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەرگای بۆ تیرۆر کردۆتەوە، بەرد و مرۆڤ لێی سەلامەت نەبوون، بەهیواین ئەم دەوڵەتە هەڵوەشێتەوە، تا نەتەوە و گەلان بگەنە مافەکانی خۆیان و بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن".