لە دەیرەزۆر سەرچەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، دەستگیرکردنی سەرچەتەیەکی داعش لە دەیرەزۆر و هەڵوەشانەوەی مینێکی لە حەسەکە ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە:

"لە ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی هێزە تایبەتەکانمان "H.A.T"، ئەمڕۆ، دوو شەممە، ٣١ ی تەمموز، ئەمیرێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە باکوری دەیرەزۆر دەستگیرکرا.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی هێزە ئەمنییەکانمان بە مەبەستی لێدان لە مۆڵگەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی و دەستگیرکردنیان. پاش چاودێرییەکی وردی جووڵەکانی و دەستنیشانکردنی شوێنەکەی لەلایەن دەزگای ئاسایشی گشتی، بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێزە تایبەتەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی وردیان ئەنجامدا و هەڵیانکوتایە سەر مۆڵگەی ئەمیرێکی داعش، ئەم تیرۆریستە بەپرسە لە تەمویلکردنی چەتەکان بە مەبەستی ئەنجامدانی پیلانە تیرۆریستییەکانیان لە هەرێمەکانمان. لەکاتی دەستگیرکردنیدا، دەستگیرا بەسەر چەک و ئامێری پەیوەندیکردن.

هێزەکانمان گەلەکەمان دڵنیا دەکاتەوە، تا دوایین بستی خاکی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شوێنی پاشماوەی تیرۆریستان دەکەوین، کە دەیانەوێت ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکانمان بخەنە مەترسییەوە".

هەروەها یەکینەکانی ئەندازیاری سەر بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، مینێکیان لە ماڵێکی چۆڵی حەسەکە هەڵوەشاندەوە.