لە دەیرەزۆر سەرچەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

قەسەدە ڕایگەیاند هێزە تایبەتەکان لە شارۆچکەی بەسیرەی دەیرەزۆر، سەرچەتەیەکی داعشیان دەستگیر کردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرارتیک (قەسەدە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی بەسیرە سەرچەتەیەکی داعشیان دەستگیر کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاشکرا کراوە، هێزە تایبەتەکان بەگوێرەی زانیاریی ورد، لە ٣ ی ئەیلول هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک کە چەتەیەک بە ناوی یەحیا ئەحمەد ئەلحاجی (ئەبو بەرا ئەلحەسەن) خۆی تێدا دەشاردەوە.

ئەبو بەرا ئەلحەسەن خەڵکی سەفیرەیە و بەپرسی دارایی ڕێکخراوەکە بووە لە ویلایەتی شام، هەروەها سەرچەتەی هەیئەت قیادە ئەلعەسکەریەی ڕێکخراوەکە و بەرپرسی تەمویلکردنی شانەکانی ڕێکخراوەکە بووە.

ئەوکاتەی داعش ڕەقە و دەیرەزۆری کۆنتڕۆڵ کردبوو، ئەبو بەرا ئەلحەسەن جێگری بەرپرسی دارایی هەیئەتی دارایی داعش بووە. لە تەمویلکردنی شانە تیرۆریستییەکان و پلاندانان بۆ هێرشەکان و ئامادەکردنی تەمویلکردندا کاری کردووە.