لە دژی داعش 'ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام دەستیپێکرا

لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا یەپەژە، قەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە دژی چەتەکانی داعش و هاوکارانیان لە کەمپی هۆل و دەوروبەری 'ژووری ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام'یان سازکرد و دەستیان بە ئۆپراسیۆن کرد.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) و هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە راگەیەندراوێک سازکردنی 'ژووری ئۆپراسیۆنی ئەمنی بەردەوام' و دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێک لە دژی چەتەکان و شانەکانی داعش لە کەمپی هۆل و دەوروبەریان راگەیاند.

بەرپرسی راگەیاندنی یەپەژە روکەن جەمال و ئەندامی بەڕێووەبەریی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ قەهرەمان موراد راگەیەندراوێکیان لە کەمپی هۆل خوێندەوە. هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی فەرماندەیی قەسەدە ئیبجر داوودیش ئامەی کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکە بوو.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە زیادبوونی جموجۆڵی چەتەکانی داعش لە ناو کەمپەکە و دەوروبەری کرا و ئاشکراکرا کە "لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ تێکۆشان لە دژی تیرۆر بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێونەتەوەیی، ئۆپراسیۆنی ئەمنی درێژخایەنیان راگەیاندووە. ئۆپراسیۆنەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردن وپاککردنەوەی کەمپی هۆل و دەوروبەرییەتی لە پاشماوەکانی داعش و هاوکارەکانیان.

ئۆپراسیۆنەکە دوابەدوای گرتن و دانپێدانانی ژمارەی چەتەی داعشدا، کە دەرکەوتبوو چەتەکان لە هەوڵی خۆڕێکخستنەوەن بەتایبەتی لەناوچە بیابانییەکانی دەوروبەری ناوچەکە و پلانیان بۆ هێرشی نوێ داناوە.

لە ٢٦ی ئەیلولدا ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە سەر رێگەی هۆل-شەدا هێرشێکی نامەردانەی کرایە سەر و لە ئەنجامدا سێ ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ شەهیدبوون، ئەو هێرشە دەریخست کە تائێستاش چەتەکانی داعش مەترسین لەسەر ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و بە دڵنیاییەوە دەبێت ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوان بۆ بنەبڕکردنی شانەکانی تیرۆر بەڕێوەبچێت".