لە عەفرین دەوڵەتی تورک دوو کەسی رفاند و داوای فیدیە لە خانەوادەکانیان دەکات

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی مابەتای عەفرین ٢ کەسی ڕفاند و داوای فیدیە لە خانەوادەکانیان دەکات.

بەپێی سەرچاوە هەرێمیەکان، چەتەکان کە ناوی (پۆلیسی سەربازی)یان لە خۆیان ناوە و سەر بە گروپی تیرۆریستی محەمەد ئەلفاتیحن، لە گوندی مەمیلای مابەتا ٢ کەسیان ڕفاند و بۆ شوێنێکی نادیار براون.

چەتەکان بۆ ئازادکردنی دوو کەسەکە داوای فیدیە دەکەن.

لە ١ی تەمووزیشدا چەتەکان دوو هاوڵاتیان لە گوندی عەین دارێی ناوچەی شێراوا ڕفاندبوو.

لە هەمان رۆژدا هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەلیانکوتایە سەر شاروچەکی باجیلی گرێ سپی و ٤ کەسیان ڕفاند.

٣٠ی حوزەیران لە گوندی بیێی ناوچەی شێراوای عەفرین ٦ کەس رفێنرابوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کە لە ساڵی ٢٠١٨دا عەفرینیان داگیر کرد، دەستیان بە کوشتن، دەستدرێژی، ڕفاندنی هاوڵاتیان و بڕێنی داری هاوڵاتیان و تێکدانی سروشت و گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین کردووە.

ف.ق