لە عەفرین هاوڵاتیەک ڕفێنرا

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گڕۆپە تیرۆریستیەکانی لە گوندی ئەتمانەی ڕاجۆ هاوڵاتیەکیان ڕفاند.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گڕۆپە تیرۆریستیەکانی لە گوندی ئەتمانەی ناوچەی ڕاجۆی عەفرین هاوڵاتیەکیان بە ناوی وەلید محەمەد ڕەشید (٤٥) ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان وەلید محەمەد ڕەشیدیان بۆ بارەگایەکی ناوەندی ناوچەی ڕاجۆ بردووە.

ف.ق