لە عەفرین لە ماوەی هەفتەیەکدا ٦ کەس ڕفێنران

لە ماوەی هەفتەیەکدا چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین ٦ کەسیان ڕفاندووە.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گوند و ناوچەکانی کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو، لە ماوەی ٦ رۆژی ڕابردوودا ٦ هاوڵاتیان ڕفاندووە.

بەپێی سەرچاوەکان کە لە کانتۆنی عەفرینەوە، میتی تورک لە ١٩ی ئازاردا ٢ هاوڵاتی ناوچەکانی بلبل و شەرا کە لە ناوەندی عەفرین دەمانەوە، ڕفاندووە.

هەمان سەرچاوە باسی ئەوەشی کردووە کە تاوەکو ئێستا چارەنوسی ئەو دوو هاوڵاتیە نادیارە کە پێشتر لە ٣ ساڵ زیاتر لە زیندانی راععیەدا زیندانی کرابوون.

سەرچاوەکان باسی ئەوەشیان کرد کە چەکدارانی نەناسراو لە ٢٠٠ی ئازاردا ژنێکیان بە ناوی فیدان ئەحمەد یازۆ لە گوندی چەمای شەڕا ڕفاندووە کە ئەو گوندە لە ژێر داگیرکەری چەتەکانی سلێمان شا ( ئەلئەمشەد) دایە و بۆ ئازادکردنی داوای ٢٠ هەزار دۆلار دەکەن.

باوکی فیدان ئەحمەد یازۆ بەر لە ٦ مانگ لەلایەن چەتەکانی بەناو پۆلیسی سەربازیەوە ڕفێنرابوو.

چەتەکان لە ٢١ی ئازاریشدا گەنجێکیان بە ناوی بەکر ئەمین خەبو (٣٠) لە گوندی عومەرۆی ناوچەی راجۆی ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

چەتەکانی پۆلیسی سەربازی لە ٢٢ی ئازاردا، ٢ گەنجیان لە گوندی گەمروکێ ڕفاندووە کە چارەنووسی ئەو دوو هاوڵاتیەش نادیارە.

ف.ق