لە عەفرین مناڵێک بە گولەی چەتەکان کوژرا

چەتەکانی داگیرکەری تورک بەهۆی پێشکەوتنی ئەردۆگان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە عەفرین ئاهەنگیان گێڕا، بەشێوەیەکی چڕ و هەڕەمەکی تەقەیان کرد، بەهۆیەوە مناڵێک کوژرا و چەند ژنێک برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێرمان، چەتەکانی داگیرکەری تورک لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو گولەی ڕاستەقینەیان تەقاندووە بەمەبەستی ئاهەنگێڕان بۆ پێشکەوتنی ئەردۆگان بەسەر ڕکابەرەکەی کەمال کلیچدار ئۆغلۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە گەڕەکی مەحمودیە لە ناوەندی شاری عەفرینی داگیرکراو، بەهۆی تەقەکردنی چڕەوە مناڵێک کوژراوە و چەند کەسێک برینداربوون.

سەرچاوەکان دووپاتیان کردەوە، گولەی ڕاستەقینەی چەتەکانی داگیرکەری تورک بەسەر خانوو و خێمەکانی شارەکەدا دەبارێت و ئەمەش ترسی لای هاوڵاتییان دروستکردووە.

ژ.ت