لە عەفرینی داگیرکراو ١٦ هاوڵاتی ڕفێنران

چەتەکانی "سوڵتان سلێمان شا" و "پۆلیسی سەربازی" سەر بە داگیرکەری تورک، ١٦ هاوڵاتی لە شارۆچکەکانی موباتا و جەندریسە لە عەفرینی داگیرکراو دەڕفێنن.

بەگوێرەی سەرچاوەکان لەنێو کانتۆنی عەفرینی داگیرکراو، چەتەکانی "سوڵتان سلێمان شا"ی تورکمانی کە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی میتی تورک کاردەکەن، ١٥ هاوڵاتی لە شارۆچکەی موباتا دەڕفێنن، بە پاساوی بازرگانیکردن بە ترشەسماق.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، چەتەکان بڕی ١٠٠ دۆلاریان لەسەر هەر ڕفێنراوێک سەپاندووە لەبەرامبەر ئازادکردنیان، هێشتا هیچ زانیارییەک لەبارەی چارەنووسی ڕفێنراوان نەزانراوە.

لە شارۆچکەی جەندریسە، چەتەکانی "پۆلیسی سەربازی" هاوڵاتی حوسێن بەکر سلێمان (٤٨ ساڵ) بە پاساوی بێ بنەما دەڕفێنن.

لەکاتی داگیرکردنییەوە لە ئازاری ٢٠١٨، تاوانەکانی داگیرکەری تورک بەرامبەر هاوڵاتیانی عەفرینی بەردەوامە لە کوشتن و ڕفاندن و سەپاندنی باج و سەرانە، بە ئامانجی تەنگەتاوکردن و ناچارکردنیان بە کۆچکردن لە خاکەکەیان.