لە عەفرینی داگیرکراو چەتەکانی داگیرکەر باجی زیاتر دەسەپێن

چەتەکانی داگیرکەری تورک باجی زیاتر دەسەپێنن بەسەر موڵک و زەوییەکانی کۆچبەرانی عەفرین.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نێو عەفرینی داگیرکراو، چەتەکانی «سوڵتان موراد» سەر بە داگیرکەری تورک لە نووسینگەی ئابووری سەر بە گوندی دێر سوان لە شارۆچکەی شەرا کۆبوونەوەیەکیان بەست، باجی نوێیان سەپاند بەسەر موڵک و زەوییەکانی کۆچبەرانی عەفرین لە شەهبا و حەلەب.

هەروەها سەرچاوەکە گوتی «لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری نوێ دراون سەبارەت بە موڵک و زەوی کۆچبەرانی عەفرینی داگیرکراو کە بە وەکالەت لەلایەن خزمەکانیانەوە بەڕێوە دەبرێت».

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، بەگوێرەی قسەی دانیشتووانی گوند، ڕەنگە بڕێک باجی زۆر بسەپێنرێت یان دەستبەسەر زەوی کۆچبەراندا بگیرێت.

ف.ق