لە عەفرینی داگیرکراو ژنێک کوژرا

چەتەکانی سوپای داگیرکەری تورک لە عەفرینی داگیرکراو ژنێکی کورد بەناوی "عۆفە شێخ ئەحمەد" دەکوژن.

بەگوێرەی زانیارییەکان چەتەکان بەمەبەستی دزیکردن هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ژنەکە لە ناوەندی شاری عەفرینی داگیرکراو، ئەم ژنە تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی گوندی شێخی سەر با ناوچەی ڕاجۆیە، چەتەکان پاش دزیکردنەکە ژنەکەیان کوشتووە.

پاش دزیکردنەکە، چەتەکان ماڵەکەیان سوتاندووە بە مەبەستی شاردنەوەی شوێنەواری تاوانەکەیان.

هەر لەم مانگەدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین_سوریا ڕایگەیاند، ژنێک بەناوی "قەدریە عەلی" (٧٠ ساڵ)، لە گوندی کۆپاک، لەبەردەم بارەگای چەتەکانی "سوڵتان محمد فاتح"ی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، لە گەڕەکی مەرەت لە ناوەندی شاری عەفرین، گیانی لەدەستداوە.