لە گرێ سپی چەتەیەک کوژرا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

ناوەندی چاپەمەنیی قەسەدە ڕایگەیاند، هێزە داگیرکەرەکان ویستیان بچنە ناو گوندێکی گرێ سپی، بەڵام ئەو هەوڵە داگیرکەرانەیەی چەتەکان پووچەڵ کراوەتەوە.

ناوەندی چاپەمەنیی قەسەدە ڕایگەیاند، چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر خواستیان بچنە ناو گوندی کۆر حەسەن لە ڕۆژئاوای کانتۆنی گرێ سپی، بەڵام هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازیی گرێ سپی ڕێگرییان لە هەوڵی چەتەکان کرد.

قەسەدە ڕاشیگەیاندووە، دەوڵەتی تورک چەندین تۆپی ئاڕاستەى گوندەکە کردووە و دوای ئەوەش شەڕ ڕوویداوە. لە ئەنجامی شەڕەکەدا چەتەیەک کوژراوە و یەکێکی دیکەیان برینداربووە و چەتەکانی تریش هەڵاتوون.

ژ.ت