لە گرێسپی ٩ کەس ڕفێندران..داوای فیدیە لە کەسوکارەکانیان دەکرێت

گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک لە گرێسپی، ٩ کەسیان ڕفاند و لە بەرامبەر ئازادکردنیان داوای پارە و فیدیە لە بنەماڵەکانیان دەکەن.

لە گرێسپی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک، لە ژێرناوی "تێکۆشان لەدژی تیرۆر"، لە گەڕەکی تلعەبید ٩ کەسیان ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان، چەتەکان ئەو ٩ کەسەیان بردووە بۆ بارەگای کوبوان و بۆ ئازادکردنیان، داوای پارە و فیدیەیان لە بنەماڵەکانیان کردووە.

هـ . ب