لە گرێسپی داگیرکراو زرێپۆشی داگیرکەری تورک گەنجێک دەشێلێت
زرێپۆشێکی داگیرکەری تورک گەنجێک لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو دەشێلێت.
زرێپۆشێکی داگیرکەری تورک گەنجێک لە کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو دەشێلێت.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەرێمەکە، زرێپۆشێکی داگیرکەری تورک گەنجێک بەناوی فایز عەلی حەجۆ دەشێلێت، لە گوندی کەفیفە لە ڕۆژئاوای کانتۆنی گرێسپی داگیرکراو، گەنجەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ ـەوە، کانتۆنی گرێسپییان داگیرکردووە.