لە گرێسپی دوو چەتەی داگیرکەر برینداربوون
لە گرێسپی داگیرکراو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان دوو دەستەی چەتەکانی داگیرکەردا ڕوویدا، بەهۆیەوە دوو چەتە برینداربوون.
لە گرێسپی داگیرکراو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان دوو دەستەی چەتەکانی داگیرکەردا ڕوویدا، بەهۆیەوە دوو چەتە برینداربوون.
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ناوەڕاستی بازاڕی گرێسپی پێکدادان لەنێوان چەتەکانی بەناو بەگژاچوونەوەی تیرۆر و دەستەیەکی تری چەتەکانی داگیرکەری تورک ڕوویدا.
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ڕووداوەکە ترس و دڵەڕاوکێی لای خەڵکی سڤیل خوڵقاندووە، بەهۆیەوە دوو چەتەی بەناو بەگژاچوونەوەی تیرۆر برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
هێشتا هۆکاری پێکدادانەکە ئاشکرا نەکراوە.
هـ . ب