لە گوندەواری حەما و دەیرەزۆر چەتەکانی داعش زیاتر لە ٣١ کەس دەکوژن

زیاتر لە ٣١ هاوڵاتی گوندەواری دەیرەزۆر و حەما لەکاتی کۆکردنەوەی دۆمەڵان، بەدەستی چەتەکانی داعش کوژران.

بەگوێرەی مەڕسەدی سوری بۆ مافی مرۆڤ، لە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆ سەر هاوڵاتیانی گوندەواری حەمای ڕۆژهەڵات، زیاتر ١٦ کەس لەکاتی کۆکردنەوەی دۆمەڵاندا کوژراون کە لەنێویاندا سەربازی حکومەتی دیمەشق هەن.

لە ڕووداوێکی تردا، چوار شوان کوژران و دوانی تر ڕفێندران لەکاتی شوانکارەییدا لە گوندەواری دەیرەزۆر، ئەوەش لە هێرشێکی چەکدارییدا کە بەگوێرەی مەڕسەدەکە سەر بە چەتەکانی داعش بوون.

هەر بە گوێرەی مەڕسەدی سوری، چەکدارەکان «بە ماتۆرسکیل دەگەڕێن و چەکیان هەڵگرتووە»، هەموو ڕانەمەڕەکەیان دزیوە.

ف.ق