هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە کاتێکی نزیکدا بانگەوازییەکی مێژوویی ڕێبەر ئاپۆ لە ANF بڵاودەکرێتەوە

لە حەلەب ٤ کەس برینداربوون، دووانیان منداڵن

لە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر حەلەب، ٤ کەس برینداربوون، دووانیان منداڵن.

هێرش بۆ سەر حەلەب

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندەواری شاری حەلەبیان تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا ٤ هاوڵاتی برینداربوون کە دووانیان منداڵن. ناوی بریندارەکان وەهایە: خدر محەلی (٢ ساڵ)، زەینەب موراد (٣ ساڵ)، محەلی محەلی (٤٤ ساڵ)، گەنجۆ ڕەمۆ (٤١ ساڵ).

ئەم هاوڵاتیانە کاتێک لە ناوچەی حەیدەرییەی حەلەب دەگەڕانەوە بۆ گوندەکەیان (نێرەبیە) لە هێرشی داگیرکەراندا برینداربوون.