لە هەرێمە داگیرکراوەکان چەتەکان ٣٠ کەسیان بریندار کرد

بەگوێرەی سەرچاوەکان لە عەفرینی داگیرکراو ٢٥ کەس برینداربوون بەهۆی تەقەکردنی هەڕەمەکی چەتەکانی داگیرکەری تورک بەبۆنەی ئاهەنگێڕان بۆ دووبارە هەڵبژاردنەوەی ئەردۆگان وەک سەرۆککۆماری تورکیا.

سەرچاوەکان لە کانتۆنی عەفرینی داگیرکراوەوە ڕایانگەیاند، لە گەڕەکەکانی مەحمودیە و ئەشرەفیە لە ناوەندی عەفرینی داگیرکراو، ٢٥ کەس کە ژن و مناڵی تێدایە لەلایەن چەتەکانی داگیرکەری تورکەوە بریندارکران، بەبۆنەی ئاهەنگێڕان بۆ هەڵبژاردنەوەی ئەردۆگان وەک سەرۆککۆماری تورکیا.

دوێنێ شەو، سەرچاوەکان ڕایانگەیاند، لە گەڕەکی مەحمودیە لە ناوەندی عەفرینی داگیرکراو مناڵێک بە گوللەی چەتەکان بریندارکراوە بەبۆنەی ئاهەنگێڕان بۆ سەرکەوتنی ئەردۆگان بەسەر ڕکابەرەکەی کەمال کلیچدار ئۆغلۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا.

هەروەک لە هەرێمە داگیرکراوەکانی تر، بەشێوەیەکی چڕ و بەهەمان هۆکار تەقەکرا، ئەمەش برینداری لێ کەوتەوە، بەگوێرەی مەرسەدی سوری، لەنزیک فڕنی زەڕە دوو کەس بریندار بوون، لە کەمپی سەجۆ ژنێک برینداربووە، هەروەها لە سەرێکانی دوو کەس بە سەختی برینداربوون.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی پەیامنێرمان، چەتەکان تا ئەم بەیانییە بەشێوەی پچڕ پچر بەردەوامبوون لە تەقەکردن.

تەقەکردنی چڕی چەتەکانی داگیرکەری تورک توڕەیی و ترسێکی گەورەی لای دانیشتووان خوڵقاندووە.

ف.ق