لە هەرێمی فورات ١٥ ی ئاب بە جۆشوخرۆشەوە پیرۆزکرا

هەزاران خەڵكی هەرێمی فورات بەجۆشوخرۆشێکی مەزنەوە بەشداربوون لە پیرۆزکردنی ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئاب.

بە درووشمی "بە هەڵمەتی ١٥ ی ئاب داگیرکاری تێکبشکێنن و جەنگی ئازادی سەربخەن"، لە گۆڕەپانی شەهید عەگید ئاهەنگێک بەڕێوەچوو. هەزاران کەس بەشداری ئاهەنگەکە بوون.

گۆڕەپانەکە بە وێنەی فەرماندە عەگید و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕازێنرایەوە.

پاش خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان، هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان و وەرزش لە هەرێمی فورات، ئاڤاشین مستۆ، گوتی: "١٥ ی ئاب ژیانێکی نوێی ئافراند. ١٥ ی ئاب هۆشیارکردنەوەی گەلی کوردە لە خەوێکی گران، لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ، تێکۆشان و بەرخۆدان بەبێ پچڕان بەردەوامە. لەڕێگەی ئەم بەرخۆدانەوە شۆڕشی ڕۆژئاوا پەیدابوو. ئێمە بەڵێن دەدەین، تا کۆتایی لەسەر دەسکەوتەکانی ١٥ ی ئاب بەرخۆدان بکەین. بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین پێکەوە کۆتایی بە داگیرکاری بهێنین".

پاشان لەلایەن چاند و هونەری باقی خەدۆ، گرووپێکی هونەری هاتنە سەر شانۆ، ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.