لە هەرێمی فورات ٥١ هەزار خوێندکار بڕوانامەیان وەرگرت

لە هەرێمی فورات نزیکەی ٥١ هەزار خوێندکاری سەرەتایی بڕوانامەی خوێندنیان وەرگرت.

پاش ساڵێک لە خوێندن، ئەمڕۆ بڕوانامەی خوێندن بەسەر خوێندکارانی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی هەرێمی فورات لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دابەشکرا.

زۆرینەی خوێندکاران بە جلوبەرگی کوردیی و ڕوویەکی خۆشەوە ڕۆیشتنە قوتابخانەکانیان و ئاهەنگیان گێڕا.

لەم چوارچێوەیەدا، خوێندکار ئیڤا زوهەیر عیماد لە پۆلی پێنجەم لە قوتابخانەی شەهید ئازاد خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و گوتی: «زمانی کوردی زۆر جوانە، دڵخۆشم بە کوردی دەدوێم، لەگەڵ هاوڕێکانم پێدەکەنم و گەمە دەکەم، با بەم خۆشحاڵییەوە زمانەکان بەهێز بکەین، ئەم ڕۆژە لە هەموو هاوڕێکانم پیرۆزدەکەم».

هەروەها خوێندکار نالین محمەد ئاماژەی بەوە کرد، زمانی کوردی زمانی دایکە، هەبوون و شوناسی ئەوانە، گوتی: «ئێمە زۆر دڵخۆشین بەم زمانە دەخوێنین و دەدوێین، ئەم دەسکەوتە لە هەمووان پیرۆزدەکەین».

ژ.ت