لە هێرشەکەی داعش لە حەما ٧ کەس کوژران
لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر کاروانی سوپای حکومەتی دیمەشق، ٧ کەس کوژران.
لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر کاروانی سوپای حکومەتی دیمەشق، ٧ کەس کوژران.
لە هێرشەکەی داعشدا بۆ سەر کاروانێکی تانکەرەکان لە دەشتاییەکانی حەما، ٧ کەس کوژران، ٥ سەربازی حکومەتی دیمەشق و ٢ شۆفێری تانکەرەکان.
هێرشەکە لە نیوەشەودا ڕوویدا، کاروانێکی سەربازی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی کردە ئامانج، هەروەها چەند تانکەرێکی نەوتی دەگرتەخۆ لەسەر ڕێگەی ڕەقە_سلمیە لە گوندەواری ڕۆژهەڵاتی حەما، چەتەکان بە چەکی بچوک و ئاڕ. بی. جی هێرشیان کرد.
بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٢٣، لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە لە دەشتاییەکانی سوریا، ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە ٣٦٩ کەس.