لە هێرشەکەی قامیشلۆدا دوو فەرماندە شەهیدبوون
یەپەژە ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕ لە قامیشلۆ دوو فەرماندە شەهید بوون.
یەپەژە ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕ لە قامیشلۆ دوو فەرماندە شەهید بوون.
یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) ئەمڕۆ ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە، ناسنامەی دوو فەرماندەی بە ناوەکانی سورخوێن ڕۆژهەڵات و ئازادی دێرک ئاشکرا کرد، کە لە هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی داگیرکەری تورک (١١ ی شوبات) بۆ سەر فیدراسیۆنی بریندارانی شەڕ لە شاری قامیشلۆ لە کانتۆنی جەزیرە، شەهیدبوون.
ناسنامەی دوو فەرماندەکە بەم جۆرەیە:
ناسناو: سورخوێن ڕۆژهەڵات
ناو و پاشناو: فاتمە ساکان
ناوی دایک: گۆزەل
ناوی باوک: ئیبراهیم
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ ی شوباتی ٢٠٢٤/ قامیشلۆ.
* * *
ناسناو: ئازادی دێرک
ناو و پاشناو: ئەمینە سەید ئەحمەد
ناوی دایک: عالیە
ناوی باوک: یوسف
شوێن و کاتی شەهیدبوون: ١١ ی شوباتی ٢٠٢٤/ قامیشلۆ.