لە هێرشەکەی سەر ڕێگەی قامیشلۆ_عامودا شەهید و بریندار هەن
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ_عامودا، ئۆتۆمبیلێکی ژن تیڤی بۆمباران کرد. شۆفێرەکە، نەجمەدین فەیسەڵ حاج سینان شەهید بوو، پەیامنێرێک بریندار بوو.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ_عامودا، ئۆتۆمبیلێکی ژن تیڤی بۆمباران کرد. شۆفێرەکە، نەجمەدین فەیسەڵ حاج سینان شەهید بوو، پەیامنێرێک بریندار بوو.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورک پاش نیوەڕۆ لە نزیک ڕێگەی گوندی تەل شەعیر لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ_عامودا، ئۆتۆمبیلێکی ڕۆژنامەوانی کردە ئامانج.
بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبیلێکی ژن تیڤی کراوەتە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکەدا، شۆفێرەکە، نەجمەدین فەیسەڵ حاج سینان شەهید بوو، پەیامنێرێکی ژن بریندار بوو.