"لە هێرشێکی ئاسمانیدا، ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون"
مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئۆتۆمبیلێکی مەجلیسەکە، ٢ شەڕڤانی ژن شەهیدبوون و ٢ شەڕڤانی تر برینداربوون.
مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر ئۆتۆمبیلێکی مەجلیسەکە، ٢ شەڕڤانی ژن شەهیدبوون و ٢ شەڕڤانی تر برینداربوون.
فەرماندەیی گشتیی مەجلیسی سەربازی مەنبەج ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ٢ شەڕڤانی ژن شەهیدبوون و ٢ شەڕڤانی تر برینداربوون.
ڕاگەیاندراوەکە بەم جۆرەیە:
"دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەیەوێت تۆڵەی شکستی چەتەکانی بکاتەوە کە بەم دواییانە لە هێرشکردنە سەر گوندەواری مەنبەج شکستیان هێنا و گورزی گەورەیان خوارد و نەیانتوانی هەنگاوێک پێشبکەون. دەوڵەتی داگیرکەری تورک، شێوازی ترسنۆکانە و غەدرکەرانە بەکاردەهێنێت بۆ شکاندنی ئیرادەی شەڕڤانانمان. پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەسەر ڕێگای گوندی حەتابات لە باشوری منبج ئۆتۆمبێلێکی سەر بە مەجلیسی سەربازی ژنانی کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ٢ لە هاوڕێیانی ژنمان شەهید بوون و یەکێکیان شەڕڤان بوو، دوو هاوڕێمان بریندار بوون.
وەک مەجلیسی سەربازی مەنبەج و مەجلیسی سەربازی ژنان، بەڵێن دەدەین وەفاداربین بەرامبەر یادی شەهیدەکانمان و شایەنی فیداکارییان بین. تێکۆشانمان بۆ ئازادی، شەرەفی گەلەکەمان و وڵاتەکەمان درێژە پێ دەدەین".