دەوڵەتی تورک ناوەندی زرگانی بە هاوەن بۆردومان کرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ماڵی هاووڵاتییەک بە ناوی جاسم ڕەجەب ئاگری تێبەربوو.
پاش چەند کاتژمێرێک دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە چڕی گوندی خێبش- ی ڕۆژئاوای تل تەمر-ی تۆپباران کرد و فڕۆکەی چاودێری بەسەر گوندەکەدا دەسوڕایەوە.
لەو هێرشەدا کادۆس تل تەمر تەمەن ٢٣ ساڵ شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازیی خابوور بریندار بوو. شەڕڤانە بریندارەکە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین بۆ چارەسەرکردن.
هاوکات دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی شوارخ لە ناوچەى شەرای عەفرین-یان کردە ئامانج و زیاتر لە ١٠ گولـلە تۆپ بەر گوندەکە کەوت.
ژ.ت