لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا ٢ سەربازی حکومەتی سوریا برینداربوو

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە عەین عیسا خاڵێکی پشکنینی حکومەتی دیمەشقی کردە ئامانج. لە هێرشەکەدا دوو سەرباز سوریا برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە رۆژهەڵاتی عەین عیسا لە نێوان حوێجە و تبایێ خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی حکومەتی دیمەشقی کردە ئامانج.

لە هێرشەکەدا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق برینداربوون.

هـ . ب