لە حەسەکە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد چالاکی بەڕێوەچوو
لە حەسەکە بە درووشمی "ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، مسۆگەری ئاشتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە"، چالاکی خێوەت دانان دەستی پێ کرد.
لە حەسەکە بە درووشمی "ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، مسۆگەری ئاشتی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوینە"، چالاکی خێوەت دانان دەستی پێ کرد.
دەسپێشخەریی گەلی هەرێمی جەزیرە لە ٩ ی ئەیلول بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگیری چالاکی دەستپێکرد، ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی سوریانی گەڕەکی نەسرەی حەسەکە چالاکی خێوەت دانان دەستی پێ کرد. شاندی ناوەندی پەروەردە، دەستەی وزەی هەرێمی جەزیرە و دەستەی ئابووری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بەشداری چالاکییەکە بوون.
لە چالاکییەکەدا، ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) نالین عەلی، گوتی: "لەسایەی فیکری ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و فەلسەفەی وی، گەلێک دەسکەوتمان لە هەرێمەکە بەدەستهێنا".
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجی پیلانگێڕی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لەناوبردنی شۆڕشە. دووپاتی کردەوە، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیندانی ئیمراڵی گۆڕیوە بۆ ئەکادیمیایەک. عەلی بانگەوازی لە ئازادیخوازان کرد، تێکۆشانی مەزن بکەن لەپێناو کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری.
بەناوی ناوەندی پەروەردەی مەلا عەلی، باسی لەوە کرد، ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئازادی گەلان و مسۆگەری ئاشتییە لە هەرێمەکە.
چالاکی تا سبەی ئێوارە بەردەوام دەبێت.