لە حەسەکە دوو دز، کە بوونە هۆی گیان لەدەستدانی ژنێک دەستگیرکران
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو دز دەستگیر دەکەن، کە بوونە هۆی گیان لە دەستدانی ژنێک لە کردەیەکی دزیکردن لە شاری حەسەکە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دوو دز دەستگیر دەکەن، کە بوونە هۆی گیان لە دەستدانی ژنێک لە کردەیەکی دزیکردن لە شاری حەسەکە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
«ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ ی نیسان، ژنێک لە حەسەکە ڕووبەڕووی دوو دز بوویەوە کە ماتۆڕسکیلێکیان بەکاردەهێنا، بەهۆیەوە ژنەکە بەسەختی سەری بریندار بوو و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی دوێنێ سێشەممە لە ١٨ ی نیسان گیانی لەدەستدا.
ئێمە لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ڕوونی دەکەینەوە، هێزەکانمان بە هەموو بەشەکانییەوە بەتایبەت بەگژاچوونەوەی تاوان، هەمان ڕۆژ دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و چاودێری و شوێنکەوتنی تاوانباران، پاش چەند کاتژمێرێک لە تاوانەکە دەستگیرکران و ڕەوانەی لایەنی دادوەری کران، دووپاتی دەکەینەوە، هێزەکانمان کەمتەرخەمی نانوێنێت لە شوێنکەوتنی هەر کەسێک ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئاسایش و سەلامەتی ڕۆڵەکانی کۆمەڵگەکەمان».
ژ.ت