لە حەسەکە خوێندکاران پشتیوانیان بۆ سەرهەڵدانەکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دەربڕی

لە حەسەکە کچانی خوێندکار بۆ پشتیوانی لە سەرهەڵدانەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هەروەها بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە ژەهراوییەکان بۆ سەر خوێندکارانی کچ، لەسەر دیواری خوێندنگەکەیان وێنەی کچێکیان بە ماسکەوە کێشایەوە و دروشمی ژن، ژیان، ئازادیشیان نوسیوەتەوەوە".

 کچانی گەنجی خوێندکار  کە ئەندامی بزووتنەوەی خوێندکارانی دێموکراتیکن، بۆ پشتیوانی لە کچان و ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە درێژەی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی ڕووبەڕووی هێرشی دڕندانە و ژەهراوی دەبنەوە، راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە دا.

لە کۆنفڕاسکێکی رۆژنامەوانیدا لە ناوەندی بزووتنەوەی خوێندەکارانی دێموکراتیک لە ڕۆژئاوای کوردستان لە شاری حەسەکە راگەیەندراوەکە لە لایەن نارین ئەندامی بزووتنەوەی خوێندەکارانی دێموکراتیک خوێندرایەوە.

ʹبا هەمیشە بە کەرامەتی ژن ژیان ئازادی پشتگیری لە سەرهەڵدانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بکەین'

لەو راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕۆڵی خوێندکاران و ژنانی گەنج لە ڕاپەڕینی "ژن ژیان ئازادی"دا بەرچاوە، لەسەر بنەمای ئەم پرەنسیپە، ژنانی گەنج ڕووبەڕووی دڕندەیی لەرادەبەدەری دەوڵەتی ئێران دەبنەوە.

راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"بۆ ڕای گشتی

دەوڵەتی ئێران لە دژی سەرهەڵدانەکانی خەڵکی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ڕێژیمی ئێران بۆ بێدەنگ کردنی ئەو سەرهەڵدانانە کە لە ژێر پێشاهەنگی ژنان و بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" ڕێبەر ئاپۆ پەرەی سەندووە، شێوازی جۆراوجۆر کەڵک وەردەگرێت. بەهۆی ئەمەوە زۆرێک لە ژنە گەنجەکان کە سەرکردایەتی ئەم سەرهەڵدانەیان دەکرد، بە دڕندانەترین شێوە لەبەردەم هەموو مرۆڤایەتیدا لە سێدارە دران. بەڵام دەوڵەتی فاشیستی ئێران بەو کردەوانە نەوەستا. دواهەمینیان ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان بوو کە ڕۆڵی پێشەنگیان لەو ڕاپەڕینەدا هەبوو و لەبەر ئەوەی لە بەرامبەر دڕندەیی فاشیزمی ئێراندا بێدەنگ نەبوون.
ئێمە وەک بزووتنەوەیەکی خوێندکاری دێموکراتیک ئەم کردەوە بێ ئەخلاقیە قبوڵ ناکەین، هەر بۆیەش بەشداری کەمپینی "ژن، ژیان، ئازادی بگەیەنەرە سەرکەوتن"دەکەین. بەمەبەستی بەرزکردنەوەی دەنگی ژنانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەک ژنانی گەنج کە خوێندکارن هەمیشە لە مەیدانەکاندا دەبین.

ئەو خوێندکارانە لە ڕاگەیەندراوەکەدا باسیان لەوەکردووە، کە دەوڵەتی ئێران ٤٤ ساڵە وەک ڕێگەیەک بۆ پاراستنی ڕێژیمەکەی دەستبەسەر و کوشتن و لەسێدارەدان دەکات و ئاماژەیان بە ژەهراویکردنی کچە خوێندکارەکان کردووە و ڕایانگەیاندووە: بێگومان ئەمە ئامانجێکی هەڕەمەکی و بەڕێکەوت نییە بۆ ڕێژیمی ئێران. تا ئێستا خوێندکارانی زیاتر لە 500 قوتابخانە لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی وەک سنە، مەهاباد، ئیلام، کرماشان، سەقز، مەریوان، بۆکان و لە شارەکانی ئێران وەک تاران، قوم، ئیسفەهان، کەرەج، و شیراز کەوتوونەتە بەر هێرشی ژەهراوی و زیاتر لە ٩ هەزار خوێندکار ژەهراوی بوون. لەنێویاندا لانیکەم ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەشێکیان خوێندکاری زانکۆن، بەڵام زۆربەیان خوێندکاری قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیین.
ئێمە وەک خوێندکاری کچ ئەم توندوتیژی و ژەهراویکردنی خوێندکار قبوڵ ناکەین و بێدەنگ و دەستەوەستان نابین. ئێمە هەمیشە پاڵپشتی تەڤگەری ئازادی ژنان دەبین".
هـ . ب