لە حەسەکە لە شەڕی نێوان چەتەکان و حکومەتی دیمەش ٧ مەدەنی برینداربوون

لەچوارڕێیانی ئاسایشی حەسەکە لە نێوان هێزەکانی دیفاع وەتەنی سەربە حکومەتی دیمەشق و چەتەکاندا شەڕ هاتە ئاراوە. لەئەنجامدا ٧ مەدەنی کە یەکیان منداڵە، برینداربوون.

شەوی ١٩ی ئەیلول لە نێوان هێزەکانی حکومەتی دیمەشق و گروپە چەتەکاندا شەڕ روویدا. لە شەڕەکەدا کە تا بەرەبەیان بەردوام بوو ٧ مەدەنی کە یەکیان مندآڵە برینداربوون.

نور خەڵەف یونس تەمەن ٢٥ ساڵ و کچە تەمەن ٥ ساڵەکەی بە ناوی حەنین سامی یونس، هەروەها عوسمان تەمێ ئە عەودە تەمەن ٥٠ ساڵ و عەبدوڵا ئەل مەدەنی تەمەنی ٣١ ساڵ گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی رەجایێ و ٣ کەسی دیکە کە ناسنامەیان نەزانراوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە حەکیم.